منتقل شد
ئه م مالپه ره گویزرایه وه بو ئه م ئادریسه ی ژیره وه :
وبلاگ به آدرس زیر منتقل شد:
سیاسی
هڵایهتی بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی ته‌نگتر ده‌كرێت و به‌ڕاستی په‌ره‌دان به‌خه‌باتی چه‌كدارانه له كوردستان هه‌نگاوێكه بۆ دواوه, چوونكو ئه‌و جۆری خه‌باته ته‌جره‌به كراوه و له به‌رامبه‌ر حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێران‌دا وه‌ڵامده‌ر نه‌بووه. وه له‌یه‌ك دێردا خه‌باتی چه‌كداری له‌م قۆناغه‌دا ئاماژه به‌وه‌یه كه نایه‌وێ دۆزی كورد چاره‌سه‌ر بكرێت. ته‌مه‌نی
ئۆپۆزیسیۆنی كوردی به شێوه‌ی ئێسته‌كانه‌ی چیتر به‌سه‌رچووه و ته‌نانه‌ت
له ته‌مه‌نی حوكوومه‌تی ئیسلامی ئێرانیش زۆرتره و چوون تا ئێستا
نه‌گه‌یشتووه به‌وه‌ی ویستوویه‌تی، جۆرێك له ناهومێدی دروست كردوه كه
له پشتیوانی كردنی دوو حیزبی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و بانگه‌شه‌ی كردنیان بۆ
به‌شدارییكردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمارییدا زۆر ئاشكرایه...
پێم وایه حیزبه‌كان هه‌ر ئێستاش مات و مه‌بهوتی بزوتنه‌وه‌ی سه‌وزن و به‌راستی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌و بزوتنه‌وه، له حاڵێكدا كه باش ده‌زانن بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز و بزوتنه‌وه‌ی مافخوازی كورد دوو جه‌ریانی جیاوازن. هه‌موومان ئاگاین له‌وه‌ی كه نزیكبوونه‌وه له ماف له‌گه‌ڵ به‌ده‌ست هێنانی ماف زۆری فه‌رقه، مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن پشتیوانی له بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز ده‌كات و هه‌ندێك خواستی ئه‌و بزوتنه‌وه نزیك به خواسته‌كانی ...
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ):قه‌یران و ده‌رفه‌ت له گۆڕه‌پانی سیاسه‌تدا ( به واتای هه‌لقۆزتنه‌وه مه‌به‌ستمانه كه هاوكاته له‌ته‌ك قه‌یران یا دوای قه‌یران) دوو دیارده‌ی كاتی و ده‌گمه‌نن. كاتی له‌و رووه‌وه كه قه‌یران و ده‌رفه‌ت له كاتێكی دیاردا ده‌سپێده‌كه‌ن و ده‌گمه‌ن...
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ): زۆر جار هه‌بووه بابه‌تێك بۆ كه‌س و گروپێك به‌های هه‌بووه و بایه‌خدار بووه و هاوكات لای كه‌س و گروپی تر بێ بایه‌خ بووه و به‌ها له‌قه‌ڵه‌م نه‌دراوه. ئه‌مه‌ش سروشتیه، چوونكو بایه‌خداری و گرنگبوونی بابه‌تێك راست گرێدراوی بڕوا و ئامانجه‌كانی هه‌ڵقوڵاوه له‌و بڕواگه‌له‌یه. ئه‌م بنه‌یه (كردار ئه‌نجامی بڕواكانه) گه‌ڕ و جوڵه‌ی مرۆڤ بۆ داهاتوو روون ده‌كاته‌وه و چیتر مرۆڤ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌گی به بڕواكانی هه‌بێ له‌سه‌ریه‌تی به‌و پێ یه ...
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ): چاره‌سه‌ریی كێشه‌ی كورد له توركیا گه‌یشتۆته فازێكی نوێ و له‌ودا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و ده‌ره‌كی و خواستی كورد له یه‌ك هه‌ڵپێكاون و به‌ته‌مان تا كێشه‌ی له مێژینه‌ی كورد له رێگه‌ی دیموكراتیك و ئاشتیخوازانه چاره‌سه‌ر بكه‌ن....
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ): دروستبوونی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئه‌گه‌رچی ئادگاری دوو په‌یامی ئاماژه پێدراوی به ته‌واوه‌تی نیشان نه‌داوه، به‌ڵام له لایه‌كه‌وه سه‌رلێشێواوی و كاسبوونێكی روون و دیاری خستۆته ناو ئۆپۆزیسیۆنی ده‌ره‌كی ئێران و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌ناچار هه‌ڵسوكه‌وتی ناونه‌ته‌وه‌یی و زلهێزانی جیهانیی به‌رامبه‌ر به ئێرانی گه‌یاندۆته بن به‌ست, كه ده‌رچوون له‌و بن به‌سته ده‌ربه‌ستی دوو پێش بینیه: پێش بینی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی ئێران له ئاینده‌دا له سه‌ر كام بنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی بنیات ده‌نرێ و دووه‌م سیاسه‌تی ناوخۆیی...

سازدانی دیمانه: هاوار مۆده‌بێر
من پێم وایه ئه‌و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد له رووی تیۆرییه‌وه، دیفاعیاتێكی قورسیان پێ نه‌بوو كه به راستی مێشكی پرسه‌ران تێركات، بۆیه ده‌توانم بڵێم ئه‌و حیزبانه ته‌نها لاساییان كرده‌وه. لاسایی ئه‌و هاوكێشه‌یانه كرد كه له توركیا و بۆ كورده‌كانی تۆركیا هاته‌گۆڕێ و حیزبه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی ...
موحسین باوه‌جانی ( ئاسۆ):وه‌ك وتوویانه رابردوو پردێكی سه‌ركه‌وتنه بۆ داهاتوو. ئه‌مما ئه‌م پردی سه‌ركه‌وتنه له كاتێكدا ده‌توانین به‌سه‌ریدا تێپه‌رِین كه ئێمه هه‌نووكه‌مان به ئیقتیباس له رابردوو سازده‌ین. به وته‌یه‌كی تر خوێندنه‌وه له به‌رنامه، سیاسه‌تی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی حیزبه‌كان، په‌یوه‌ندی و دیپلۆماسی و گرنگتر له‌وانه رێگه‌كانی به‌ده‌ست هێنانیانن ئاسۆیه‌كی روونترمان پیشان ئه‌دات. و له یه‌ك رسته‌دا: خوێندنه‌وه و سه‌رله‌نوێ پێناسه‌یه‌كی رئالیته له تاكتیك و ستراتژییه‌كان بۆ ئه‌مرِۆمان پێویسته...